PM:03:19:30/03/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلکاراز لە
پێشەنگی ریزبەندی جیهاندا مایەوە بەڵام جیاوازیەکەی لەگەڵ سینەر کەمبووەتەوە.
رابیتەی تێنسی
سەرزەوی نوێترین ریزبەندی یاریزانانی لەسەر ئاستە جیاوازەکان بڵاوکردەوە، کارلۆس
ئەلکارازی ئیسپانی لە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەویدایە بە 13 هەزار
و 950 خاڵ.
یانیک سینەری
ئیتاڵی 12 هەزار و 400 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت، ئەلیکساندەر
زڤیرێڤی ئەڵمانی چووە پلەی سێیەم بە شێوەیەک کە پێنج هەزار و 205 خاڵی هەیە.
نۆڤاک جۆکۆڤیچی
سڕبی چوار هەزار و 720 خاڵی هەیە و دابەزی بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی، موسێتی
ئیتاڵی و دی مینۆری ئوستراڵی و ئەلیاسیمی کەنەدی لە پلەکانی پێنجەم و شەشەم و
حەوتەمدان.
تایلۆر فرێتزی
ئەمریکی لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی تێنسی سەرزەویدایە بە سێ هەزار و 870 خاڵ.
خ . ک