AM:10:44:30/03/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ جەختیکردەوە
پورتوگال بەبێ کریستیانۆ هەڵبژاردەیەکی ئاساییە و رکابەرەکان ترسیان بەرامبەری
نییە.
هەڵبژاردەی پورتوگال لە دوایین یاریی خۆی بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ و
بێئومێدکەر بەرامبەر مەکسیک هاتە دەرەوە لە یاریگا ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لێ کەوتەوە.
کریستیانو ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگال و یانەی نەسڕی سعوودی، بەهۆی
پێکانەوە لە یارییەکەدا بەشدار نەبوو، لە کاتێکدا یارییەکە بە بەشداری چەندین یاریزانی سەرەکی
تێدا بوو وەک نونو مێندێز، کۆنسێساو، برونو فێرناندێز، جواو کانسیلۆ، ڤیتینیا و
جواو نێڤیز.
ئەم غیابە بووە هۆی کاردانەوەی زەبەلاحێکی تری مێژووی تۆپی پێی
وڵاتەکە، ئەویش خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری بەنفیکایە، کە سەرنجی لەسەر یارییەکە دا و
جەختی کردەوە چۆن ئەم هەڵبژاردەیە لاواز دەبێت کاتێک کریستیانو ڕۆناڵدۆی تێدا نییە.
مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی گۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، دووبارە
جەختی لەسەر لاوازیی ئاستی پورتوگال کردەوە بەبێ مەترسییە هێرشبەرییەکانی
ئەستێرەکەی نەسڕ و وتی:کریستیانو ڕۆناڵدۆ لە وێنەکە دەربهێنن، پورتوگال وەک هەر
تیمێکی ئاسایی دەردەکەوێت.
هەروەها وتی: خەڵک بەردەوام داوامان لێ دەکەن بانگهێشتی نەکەین، باشە، ئەمڕۆ یاری نەکرد و
ئەنجامەکەتان بینی، هیچ
مەترسییەک نییە، هیچ ترسێک لای ڕکابەر نییە، تەنیا تیپێکە کە کەوتووەتە ژێر
فشاری مەکسیکەوە.
لە کۆتاییدا وتی: کاتێک ڕۆناڵدۆ لە یاریگادایە، ڕکابەر دووجار بیر
دەکاتەوە، بەڵام
بەبێ ئەو، هەر بیریشی لێ ناکەنەوە.