PM:02:38:24/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکالۆنی هەست بە دڵخۆشی دەکات لە ئەرکەکەیدا و نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
لیۆنێل سکالۆنی لە ساڵی 2018ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی وەرگرتووە و گرێبەستەکەشی لە مانگی 12ی ئەمساڵ کۆتاییدێت و بەردەوامیش باس لە داهاتووی کراوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، نانی سێنرای رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی دوپاتیکردەوە کە سکالۆنی بە رێژەیەکی زۆر نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
ئەو رۆژنامەنووسە نوسیویەتی، راهێنەری هەڵبژاردەی تانگۆ هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات لە ئەرکەکەیدا و دڵنیایە دەتوانێت لە ساڵانی داهاتووشدا کاری گەورەتر بکات.
دەشڵێت، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین گفتوگۆی زۆریان لەگەڵ سکالۆنی کردووە و سەرکەوتوو بوون لە رازیکردنیدا، دەشیانەوێت پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رابگەیەنن.
سکالۆنی تا ئێستا لە 90 یارییدا راهێنەرایەتی ئەرجەنتینی کردووە، 67 بردنەوە و 14 یەکسانبوون و نۆ شکستی هەیە، نازناوێکی مۆندیال و فاینالیزما و دوو نازناوی کۆپا ئەمریکای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک