گاکپۆ بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ کردووەتەوە

PM:03:58:24/03/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاکپۆ بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ کردووەتەوە و یانەی لایپزیگیش چاودێری دەکات.

کۆدی گاکپۆی هۆڵەندی لە هاوینی ساڵی 2023ەوە پەیوەندی کردووە بە یانەی لیڤەرپوڵەوە بەڵام لە ئێستادا هەست بە دڵخۆشی ناکات لەو یانەیەدا بەهۆی ئەوەی پشتگوێخراوە.

پێگەی تیم تۆکی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، ئەستێرە هۆڵەندیەکە زۆر نیگەرانە لە بارودۆخی لە یانە ئینگلیزیەکەدا و بیری لەوە کردووەتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا بەجێیبهێڵێت.

ئەو پێگەیە رایگەیاندووە، گاکپۆ دڵنیابووەتەوە لەوەی کە لە پلانە سەرەکییەکانی ئارنی سسلۆتی راهێنەردا نەماوە و لە تەواوی ئەم وەرزە و ساڵانی داهاتووشدا وەک یاریزانی یەدەگ پشتی پێدەبەستێت.

دەشڵێت، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بەوردی چاودێری بارودۆخی کۆدی گاکپۆ دەکەن و پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی ئەمساڵدا بیگوازنەوە یانەکەیان.

رونیشیکردووەتەوە، تەنانەت کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ئەو یاریزانە هۆڵەندیە بفرۆشن و خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکەن کە پێشکەشیان دەکرێن.

ئەو یاریزانە تا ئێستا 170 یاریی بە درێسی لیڤەرپوڵەوە ئەنجامداوە و 49 گۆڵی تۆمارکردووە و 21 ئەسیستی هەیە، نازناوەکانی خولی ئینگلتەرا و جامی کاراباوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک