مانچستەر سیتی بەنیازە کۆمپانی بکاتە راهێنەر

PM:02:13:24/03/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی بەنیازە کۆمپانی بکاتە راهێنەری لە ئەگەری رۆیشتنی گواردیۆلا لە یانەکەیان.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە کە مانەوەی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی لە راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر سیتی مسۆگەر نییە بەتایبەت دوای ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە.

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی مانچستەر سیتی لەئێستاوە بەدوای دیاریکردنی جێگرەوەیەکدا بۆ گواردیۆلا دەگەڕێن ئەگەر ئەو راهێنەرە بڕیاری رۆیشتن بدات.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە کە یانە ئینگلیزیەکە پلانی خۆیان دیاریکردووە ئەویش ئەوەیە کە ڤینسنت کۆمپانی راهێنەری ئێستای بایرن میونشن بکەنە راهێنەری یانەکەیان لەکاتی رۆیشتنی گواردیۆلا.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی مان سیتی سەرسامن بە کارەکانی کۆمپانی و دڵنیان لەوەی کە دەتوانێت لەگەڵ یانەکەیان کاری گەورە ئەنجامبدات لە کاتێکدا پێشتریش یاریزانی خۆیان بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئینگلیزیەکە ئامادەن مووچەیەکی زۆر پێشکەشی کۆمپانی بکەن تەنانەت بڕیاریانداوە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ بە بایرن میونشن بدەن بەرامبەر ئەوەی دەستبەرداری راهێنەرە بەلجیکیەکەیان ببن.

خ . ک