PM:08:37:23/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ چەند راهێنەرێکی بۆ جێگەکەی سلۆت لەبەرچاو
گرتووە و هۆنێسیش یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکان.
دەنگۆکان لەسەر
داهاتووی سڵۆت بەهۆی ناجێگیری ئەنجامەکانی یانەکەوە بەردەوامن و ئەمەش وای کردووە
کارگێڕی یانە ئینگلیزییەکە لێکۆڵینەوە لە چەند ناوێکی تر بکات بۆ جێگەکەی و ناوی
راهێنەرێکی ئەڵمانیش بە رێدزەوە دەبەسترێتەوە.
بەپێی
زانیارییەکانی تۆڕی کۆت ئۆفساید کە لە فوتبۆڵ ئینسایدەرەوە وەریگرتووە، سیباستیان
هۆنێسی راهێنەری یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان بۆ
وەرگرتنی ئەو پۆستە چونکە توانیویەتی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ناوبانگێکی زۆر
بۆ خۆی دروست بکات و شتوتگارت بکاتە یەکێک لە رێکخراوترین تیپەکانی ئەڵمانیا لە رووی
تەکتیکییەوە.
شێوازی یاریکردنی هۆنێس کە پشت بە ڕێکخستنی بەرگری و
هێرشبەرییەکی نەرم و فشار خستنە سەر ڕکابەر دەبەستێت وای کردووە ببێتە بژاردەیەکی
سەرنجڕاکێش بۆ لیڤەرپوول.
هەرچەندە ناوی چابی
ئەلۆنسۆش بە بەهێزی بۆ ئەو پۆستە دەهێنرێت بەڵام هۆنێس بەهۆی توانای لە پێشخستنی
یاریزانە لاوەکان و بەدەستهێنانی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو، لەگەڵ فەلسەفەی نوێی
یانەی لیڤەرپوول دەگونجێت کە پشت بە شیکارییە ژمارەییەکان دەبەستێت بۆ هەڵبژاردنی راهێنەر
و یاریزانەکانی.