PM:10:45:22/03/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
ئەمریکا ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی
بەسەر نیویۆرک بەدەستهێنا و خۆی لە پێشەنگ نزیککردەوە.
لە یارییەکی
هەفتەی پێنجەمی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی بووە
میوانی نیویۆرک سیتی.
تایمی یەکەم، دوای
تێپەڕینی سێ خولەک لوچان یانەی میوانی پێشخست، بەڵام لە خولەکی 17 نیکولاس
فێرناندێز وەڵامی دانەوە و گۆڵی یەکسانبوونی نیۆرکی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، ئۆگەستین ئۆگیدا لە خولەکی 59 گۆڵی
دووەمیشی بە نیۆرک بەخشی، بەڵام دوو خولەک دواتر لیۆنێل مێسی بە لێدانێکی
راستەوخۆی نایاب و مایکلیش لە خولەکی 74 ئەنجامەکەیان لە سودی ئینتەر میامی
پێچەوانە کردەوە.
سەرەنجام یارییەکە لە سودی ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ
بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ماسکیرانۆ بە 10 خاڵ لە پلەی
سێێەم دەبیندرێت و نیویۆرک سیتی پلەی دووەمی گرتووە.