PM:10:50:22/03/2026
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
ئیتاڵیا یانەی رۆما بە تاکە گۆڵێکی رۆبینیۆ بردنەوەی بەسەر
لیتچی بەدەستهێنا.
لە یارییەکەی
هەفتەی 30ی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە نێو یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری لیتچی
کرد.
تایمی یەکەم، رۆما بە پاڵپشتی
هاندەرانی باشتر بیندرا و چەندین هەلی گۆڵی رەخساند، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی بێ
ئاکامبوون.
لە تایمی دووەم، هەوڵی گورگەکان هاتە بەرهەم و لە خولەکی
57 رۆبینیۆ پاز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن، تا کۆتاییش یارییەکە بەو تاکە گۆڵە
لە سودی رۆما مایەوە.
بەم ئەنجامە گورگەکانی ئۆڵۆمپیکۆ کۆی خاڵەکانیان بۆ 54
خاڵ بەرزکردەوە و پلەی شەشەمیان گرتووە، لیتچیش
لە ناوچەی دابەزینە و پلەی 18ی گرتووە.