فلیک بەباشترین راهێنەری مانگی خولی ئیسپانیا دیاریکرا

PM:09:47:23/03/2026

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک بەباشترین راهێنەری مانگی خولی ئیسپانیا دیاریکرا و بە مێشکی داڕێژەر وەسف دەکرێت.

هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی ئازاری 2026ی لە خولی ئیسپانی بەدەستهێنا و ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە لە ئاست و ئەنجامەکانی یانە کەتەلۆنییەکەدا دروستی کردووە.

رابیتەی لالیگا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە مێشکی داڕێژەر وەسفی کردووە.

فلیک توانی لە کێبڕکێی ئەم خەڵاتەدا سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرە بەهێزەکانی وەک دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدریددا بەدەست بهێنێت چونکە توانی لە هەموو ئەو سێ یارییەی کە لەم مانگەدا ئەنجامی دان نمرەی تەواو و نۆ خاڵ بۆ یانەکەی کۆ بکاتەوە و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی بکات.

سەرکەوتنی بەرشەلۆنە بەسەر یانەی رایۆ ڤایێکانۆ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە گەڕی 29ی خولەکەدا کۆتا وێستگەی درەوشانەوەی ئەم ڕاهێنەرە بوو لە مانگی ئازاردا کە تێیدا نیشانی دا چۆن دەتوانێت بە گۆڕانکارییە ته‌کتیکییە کاریگەرەکانی یارییە سەختەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلا بکاتەوە.