AM:01:02:23/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر ئەتلەتیکۆ بەدەستهێنا و درێژەی بە رکابەری بەرشەلۆنە دا.
لە یاریی لوتکە و دێربی مەدرید، لە هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاوشاری کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا هەوڵی زۆریاندا، بەڵام دوای تێپەڕینی 33 خولەک ئەدیمۆلا لوکمان یانەی خاوەن ماڵی پێشخست و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ ئەتلەتیکۆ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینی، لە خولەکی 52 ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی یەکسانبوونی بۆ شاهانەکان بە لێدانی سزا تۆمارکرد و دواتر ڤاڵڤێردی بۆ یەکەم جار ریاڵ مەدریدی پێشخست بە گۆڵێک لە خولەکی 55.
خۆشییەکانی ڕیاڵ زۆری نەخایاند و لە خولەکی 66 ناهوێل مۆلینا گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی بە شێوەیەکی نایاب بە ئەتلەتیکۆ بەخشی، بەڵام جارێکی تر و لە خولەکی 72 ڤینیسیۆس جۆنیۆر ریال مەدریدی پێشخستەوە.
دواتر لە خولەکی 77 فیدیریکۆ ڤالڤێردی بە کارتی سوور دەرکرا، بەڵام ڕیاڵ توانی پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکات و سێ خاڵی گرنگ بباتەوە.
سەرەنجام یارییەکە لە سودی ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامەش ڕیاڵ پێگەی لە پلەی دووەم جێگیرکرد و ئەتلەتیکۆش لە پلەی چوارەمە.