PM:07:04:17/03/2026
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاش خراپبوونی ئەنجامەکانی یانەی لیڤەرپوول لەم وەرزەدا و دابەزینیان بۆ پلەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا لە کاتێکدا تەنها نۆ گەڕ بۆ کۆتایی ماوە و هەروەها نزیکبوونەوەیان لە ماڵئاواییکردن لە چامپیۆنز لیگ دوای شکستیان بەرامبەر گالاتەسەرای ئێستا ناوی چابی ئەلۆنسۆ وەک جێگرەوەی ئارنی سڵۆت بە بەهێزی دەبیسترێت.
ئەلۆنسۆ بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە کۆمەڵێک مەرجی قورسی داناوە و داوای گواستنەوەی سێ یاریزانی دیار دەکات کە بریتین لە ئالیساندرۆ باستۆنی بۆ هێڵی بەرگری و ئادەم وارتۆن بۆ ناوەند و برادلی بارکۆلا بۆ هێڵی هێرشبەر.
راهێنەرەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید پێی وایە ئەم سێ گرێبەستە بۆ تیپەکە پێویستن و بەبێ ئەوان ناتوانێت گۆڕانکاری ڕاستەقینە بکات لە کاتێکدا کارگێڕی یانەکە لە هاوینی ڕابردوودا بڕی نیو ملیار یۆرۆی خەرج کردووە بەڵام سڵۆت نەیتوانیوە سوود لەو هەموو ئەستێرەیە وەربگرێت و تیپەکە بخاتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتن.