چێڵسی میسی لە بەرشەلۆنە دەفڕێنێت

PM:11:00:17/03/2026

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی لە چێڵسی نزیک دەبێتەوە و بلوز دەیەوێت بەهرەمەندە فەڕەنسییەکە لە چنگی بەرشەلۆنە بڕفێنێت.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە یانەی چێڵسیی لەندەنی زۆر نزیکە لە گواستنەوەی مێسی لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا، بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو، ێگومان مەبەست لەم یاریزانە ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی نییە، بەڵکو باس لە بەهرەمەندی لاوی فەڕەنسی رەیان مێسی دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، چێڵسی تەنها چەند هەنگاوێکی کەم دوورە لە بەدەستهێنانی تواناکانی رەیان مێسی، یاریزانی یانەی ستراسبۆرگی فەڕەنسی، کە لە ئێستادا بە خواستن لە یانەی نیۆمی سعوودی یاری دەکات.

یانە لەندەنییەکە باشترین هەلی هەیە بۆ بردنەوەی ئەم گرێبەستە، چونکە یانەی ستراسبۆرگ لەلایەن هەمان کۆمپانیای خاوەن پشکی چێڵسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

مێسی تەمەن 18 ساڵان، وەرزێکی نایاب لە خولی ڕۆشنی سعوودی بەڕێ دەکات و لە کۆی شەش یاری توانیویەتی یەک گۆڵ تۆمار بکات و یەک گۆڵیش دروست بکات، نرخەکەی لە بازاڕدا لە ئێستادا تەنها یەک ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام کێبڕکێیەکی توند لەسەریەتی، بەتایبەت لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە کە دەیەوێت ئەم ئەستێرە لاوە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.