خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە شکستی بە رایۆ ڤاییکانۆ هێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد

PM:06:16:22/03/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە گۆڵێک و بە زەحمەت شکستی بە رایۆ ڤاییکانۆ هێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.

لە یارییەکی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤایکانۆی کرد.

تایمی یەکەم، بلاوگرانا بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولەکی 24 گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی رۆناڵد ئاراوخۆ بە لێدانی سەر تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، ڤایکانۆ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە کۆتاییهێنان بە هێرشەکان بە شێوەی نایاب، بەمەش بەرشەلۆنە پارێزگاری لە تاکە گۆڵەکەی کرد.

سەرەنجام بە تاکە گۆڵەکەی ئاراوخۆ بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر ڤایکانۆ بەدەستهێنا، بەم ئەنجامە تیپەکەی هانسی فلێک بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ پێشەنگی بەهێزترکرد.