PM:10:19:22/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی
کاراباو مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئارسناڵی بردەوە
و بووە پاڵەوان.
لە یاریی
کۆتایی جامی کاراباو، یاریگای وێمبڵی میوانداری ئارسناڵ و مانچستەر سیتی کرد.
تایمی یەکەم، یارییەکی ئاست مامناوەند بەدیکرا و هیچکامیان
مەترسی گەورەی گۆڵیان بۆسەر رکابەرەکەیان دروست نەکرد، بۆیر ئەو تایمە بە خاوێنی و
بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم،
هەژموونی مامۆستا بەسەر قوتابیدا سەرکەوت و تیپەکەی گواردیۆلا توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی
60 و 64 تۆماریانکرد، هەردوو گۆڵەکەش ئۆرایلی تۆماریکرد.
سەرەنجام یاریییەکە بەو دوو گۆڵە لە
سودی مان سیتی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە سیتیزن بووە پاڵەوان، هەروەها ژمارەی
نازناوەکانی لە مێژوویدا بۆ هەشت نازناو بەرزکردەوە.