PM:02:13:23/03/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی
جەختیکردەوە شایستەی ئەنجامی باشتربوون و بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەر ئەنجامی
یارییەکە نەبوو.
دوای شکستیان
بەرامبەر ریاڵ مەدرید، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی: ناوبژیوان
هۆکاری نەبردنەوەی ئێمە نەبوو، دەرفەتمان هەبوو بۆ گۆڵکردن بەڵام نەمانتوانی
هەنگاوێک بەرەو پێش بچین، پێم وایە شایستەی ئەنجامێکی باشتر بووین لەوەی کە
تۆمارکرا.
وتیشی: من
ناچەمە بابەتی ناوبژیوانەوە، چونکە پێم وانییە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی یارییەکە
هەبووبێت. دەربارەی داواکردنی لێدانی سزا بۆ یۆرێنتی یان ئەو لێدانە سزایەی بۆ
دیاز هەژمارکرا، من لە هەردووکیانەوە دوور بووم و تەنانەت لە تەلەفزیۆنیش
نەمبینیونەتەوە.
سیمیۆنی دەشڵێت:
دەمانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەتایبەت دوای ئەوەی گۆڵمان لێکرا دەبوو
باشتر کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەین و خۆمان لە هەڵە بپارێزین، ڕکابەرەکەمان بەهێز بوو
و سوودی لەو دەرفەتانە بینی کە بۆی دروست بوو.
دەشڵێت: لوکمان
گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، ئەو دەستێکی
باڵای هەیە لە زیادکردنی بژاردە هێرشبەرییەکانمان و پێویستمان پێیەتی، هیوادارم
لەسەر ئەم ئاستە بەردەوام بێت، چونکە ڕۆحێکی بەرزی هەیە و هەمیشە دەیەوێت شتی نوێ
فێر ببێت.