PM:08:09:23/03/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پەیوەندی نێوان نەیمار و ئەنچیلۆتی رووی لە گرژی کردووە و
یاریزانەکەش هەلی بەشداریکردنی لە مۆندیال زۆر کەمە.
پەیوەندی نێوان نەیمار دا سیلڤا و کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاهێنەری
هەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتووەتە بنبەست و بەپێی راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەم
ئەستێرەیەی یانەی سانتۆس بە کردەیی لە پلانەکانی مۆندیالی 2026 دوورخراوەتەوە دوای
ئەوەی ناوی لە لیستی یارییە دۆستانەکانی ئەم مانگەدا نەبینرا.
سەرچاوەکان لە ناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلەوە بۆ
تۆڕی سی ئێن ئێن بەڕازیل ئاشکرایان کردووە کە دەستەی تەکنیکی هەڵبژاردەکە متمانەی
جەستەیی تەواویان بە نەیمار نەماوە بەهۆی دابڕانە درێژخایەنەکانی لە یاریگا و
هەروەها دروستبوونی گرژی لەگەڵ سەرکردایەتی فیدراسیۆنەکەدا کە وای کردووە پێگەی
ئەم یاریزانە زۆر لاواز بێت.
هۆکاری سەرەکی ئەم تووڕەییەی ئەنچێلۆتی بۆ ئەوە
دەگەڕێتەوە کە نەیمار ڕێزی لە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە نەگرتووە کاتێک ناوبراو بە
تایبەت سەردانی یاریگای یانەی سانتۆسی کردبوو بۆ چاودێریکردنی ئاستی نەیمار لە
یاری بەرامبەر میراسۆل بەڵام یاریزانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە نەک هەر بەشداری
یارییەکەی نەکرد بەڵکو تەنانەت لە یاریگاش ئامادە نەبوو و هیچ هەوڵێکی نەدا بۆ
بینین یان سڵاوکردن لە ڕاهێنەرەکە وەک نیشانەیەک بۆ ڕێزگرتن یان ئارەزووی
گەڕانەوە.
بەرپرسانی فیدراسیۆنی بەڕازیل پێیان وایە نەیمار دەیەوێت
لە رێگەی فشارە میدیاییەکان و پشتگیری جەماوەرەوە کاریگەری بخاتە سەر بڕیارەکانی
دەستەی تەکنیکی بەڵام ئاستی جەستەیی و ڕەفتارەکانی دوایین هەلی بەشداریکردنی لە
مۆندیالی داهاتوودا لەناو بردووە.