پێرێز بەنیازە دوو گرێبەستی گەورە بۆ یانەکەی بکات

PM:03:20:17/03/2026

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز بەنیازە دوو گرێبەستی گەورە بۆ یانەکەی بکات لەپێناو بەهێزکردنی هیلی بەرگری و ناوەڕاست.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید پلانێکی تایبەتی داڕشتووە بەمەبەستی بەهێزکردنی دوو هێڵ لە پێکهاتەی یانەکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو.

سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، پێرێز دەزانێت یانەکەی کێشەی هەیە لە دڵی بەرگری و یاریزانێکی ناوەڕاست کە بتوانێت تۆپ بەرەو هێڵی هێرشبردن ببات لەبەرئەوە دەیەوێت ئەو کێشانە چارەسەر بکات.

ئاشكرایکردووە کە بۆ هێڵی بەرگری چەند یاریزانێک دیاریکراون تا یەکێکیان بگوازێتەوە کە ئەوانیش ئیبراهیما کۆناتێ و نیکۆ شلۆتەربێکن لەگەڵ ئەگەری گەڕانەوەی جاکۆبۆ رامۆن کە لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی یارییدەکات.

دەشڵێت، بۆ هێڵی ناوەڕاستیش جەند ناوێک بوونیان هەبووە تا یەکێکیان بگوازێتەوە بۆ یارمەتیدانی ئۆرلێن چوامینی و فیدریکۆ ڤالڤێردی کە ئەوانیش رۆدری و ڤیتینیا و ئینزۆ فێرناندێز لەگەڵ ستیلەر و کیس سیمیت و ئادەم وارتۆن لەگەڵ ئەگەری گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز.

دوپاتیکردووەتەوە کە پێرێز هیچ متمانەیەکی بە ئیدواردۆ کاماڤینگا نییە تا بتوانێت سوودی زۆر بە یانەکەیان بگەیەنێت، جگە لەوەش تیاگۆ پیتارچ سەرەرای ئاستە بەرزەکەی بەڵام ئەزمونی گەورەی نییە و تەنها وەک یەدەگ بە باشی دەزانێت.

خ . ک