بۆچی سودان رەتیکردەوە لەگەڵ ئەرجەنتین یاری بکات؟

PM:01:19:22/03/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردەی سودان رەتیکردووەتەوە لەگەڵ ئەرجەنتین یاری بکات بەهۆی بڕیاری راهێنەرەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی بەرانبەر ئیسپانیا لە جامی فینالیسیما لە شاری دەوحە بڕیاری داوە لە ڕۆژی 27ی ئازاردا لە یاریگای لا بۆمبۆنێرا لە بوێنس ئایرس ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مۆریتانیا ببێتەوە دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سوودان داوایەکی فەرمی بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە ڕەتکردەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوودان لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبووک ئاشکرای کرد کە ئەوان بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان پێگەیشتبوو بۆ یاریکردن بەرانبەر پاڵەوانی جیهان لە ڕۆژانی فیفادا بەڵام کواسی ئەپیای ڕاهێنەری گانیی هەڵبژاردەی سوودان دوای لێکۆڵینەوەیەکی تەکنیکی بڕیاری داوە پۆزش بهێنێتەوە و داواکە ڕەت بکاتەوە.

دکتۆر ئوسامە عەتا مەنان سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی سوودان ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەیەکی گەورەی وەک ئەرجەنتین و ئەستێرەکەی لیۆنێل مێسی هەلێکی زێڕین و بێ وێنە بوو بۆ ئەوان بەڵام ڕێز لە بڕیارە تەکنیکییەکانی ڕاهێنەرەکەیان دەگرن چونکە ئەو باشتر ئاگاداری دۆخی یاریزانەکانی و ئەو سوودانەیە کە لە یارییە دۆستانەکاندا دەستیان دەکەوێت.

ئەم بڕیارە دەنگدانەوەی زۆری لەناو هاندەرانی سووداندا دروست کردووە کە بە خەسارەتێکی گەورەی دەبینن بۆ هەڵبژاردەکەیان بەڵام فیدراسیۆنی سوودان جەختی کردەوە کە لە داهاتوودا کار دەکەن بۆ بەردەوامیی هەماهەنگییەکان لەگەڵ فیدراسیۆنی ئەرجەنتین بۆ ڕێکخستنی یاری تری دۆستانە.