PM:09:05:23/03/2026
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند ئەم وەرزە فشارێکی زۆری لەسەرە و گەشتی
بەرشەلۆنەشی کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
سەرەڕای ئاهەنگەکانی یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای وێمبڵی
بەبۆنەی بەدەستهێنانی نۆیەمین نازناوی جامی کاراباو و پێنجەم نازناو لە سەردەمی پیپ
گواردیۆلادا بەڵام دۆخەکە بۆ هالاند باش نییە و یاریزانەکە نۆ یاری کۆتاییە گۆڵی
تۆمارنەکردووە و لەم وەرزەش ئاستی دابەزینێکی زۆری بەخۆیەوە بینیووە.
وە یارییەکەی
بەرامبەر ئارسیناڵ بە ماندووبوونێکی جەستەیی زۆرەوە کۆتایی پێ هێنا کە نیشانەی ئەو
پەستانە گەورەیەیە لەم وەرزەدا لەسەری بووە.
بەهۆی ئەم دۆخە
جەستەییەوە سۆلباکنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج بڕیاری دا بەرژەوەندی یاریزانەکە
لەبەرچاو بگرێت و پشووی پێ بدات و ڕایگەیاند کە باشترین چارەسەر بۆ هەمووان ئەوەیە
هالاند پشوو بدات چونکە لەژێر پەستانێکی زۆردایە.
لە لایەکی ترەوە هالاند گەشتێکی خێرای بۆ شاری بەرشەلۆنە ئەنجامدا
و لەگەڵ ئالفی هالاندی باوکی لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەودا گەیشتنە ئەو شارە و
دەگوترێت مەبەست لەم سەردانە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بووە لای دکتۆر ڕامۆن
کۆجات کە یەکێکە لە پزیشکە جێ متمانەکانی گواردیۆلا.
بڕیارە دواتر ئەم ئەستێرە نەرویجییە بە فڕۆکەیەکی تایبەت
بەرەو ناوچەی ماربێیا گەشت بکات بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک لەو ماڵەی کە لەوێ هەیەتی
پشوو بدات پێش ئەوەی پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە
بکاتەوە.