PM:03:18:04/03/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برایم دیاز لە ریاڵ مەدرید پشتی پێنابەسترێت و سێ
هۆکاریش ئاماژەن بۆ ئەوەی یانەکە بەجێبهێڵێت.
داهاتووی برایم دیاز، ئەستێرەی مەغریبی لەگەڵ
یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و ئەگەری زۆرە لە
گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا ڕیزەکانی یانە شاهانەکە جێبهێڵێت، ئەمەش دوای
ئەوەی یاریزانەکە نەیتوانیوە ببێتە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە لە چەند
وەرزی رابردوودا.
بەپێی میدیا عەرەبییەکانیش، سێ ئاماژەی سەرەکی
هەن کە ڕۆیشتنی دیاز لە مەدرید دوپات دەکەنەوە؛ یەکەمیان دابەزینی ئاستی گۆڵ
تۆمارکردن و دروستکردنی هەلی گۆڵە بەراورد بە وەرزەکانی ڕابردوو، کە ئەمەش
کاریگەری ڕاستەوخۆی کەمی خولەکەکانی یاریکردنی لەسەرە.
دووەمیان نەبوونی متمانەی تەواوی ستافی تەکنیکییە
بەوەی وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێ ببەسترێت، بە جۆرێک دیاز هەمیشە بژاردەی
سێیەم یان چوارەمی هێڵی هێرشبەری تیپەکەیە.
ئاماژەی سێیەمیش بوونی چەندین گرێبەستی
سەرنجڕاکێشە لە پریمەر لیگەوە، کە تێیدا یانە گەورەکان بەڵێنی یاریکردنی بەردەوام
و ڕۆڵی سەرکردایەتییان پێداوە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش، دیاز دەیەوێت لە
کۆتوبەندی کورسی یەدەگ ڕزگاری بێت و جارێکی تر لە یانەیەکی تردا بدرەوشێتەوە تا
پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی مەغریبیشدا بپارێزێت.