PM:04:54:04/03/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر و یۆڤانتۆس چاودێری بارودۆخی ئەلیسۆن دەکەن و دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا بیگوازنەوە.
رۆژنامەی لا ریپۆبلیکای ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە چاودێری بارودۆخی ئەلیسۆن بیکەریگۆڵپارێز دەکەن لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ.
ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە هەردوو یانە ئیتاڵیەکە ئامانجیان ئەوەیە لە وەرزی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزە بەرازیلیەکە ئیمزابکەن و بیگوازنەوە پێکهاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی ئینتەر بەهۆی زۆری تەمەنی یان سۆمەری گۆڵپارێزی ئێستایان بیریان لەوە کردووەتەوە شوێنگرەوەیەکی بۆ بگوازنەوە، باشترین بژاردەش ئەلیسۆنە بەهۆی ئەوەی زمانی ئیتاڵی باش دەزانێت و پێشتر لە یانەی رۆما یارییکردووە.
دەشڵێت، ماوەی چەند مانگێکیشە کارگێڕی یانەی یۆڤانتۆسیش پلانەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی هەمان گۆڵپارێز تا وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان بپۆشێت.
گرێبەستی ئەلیسۆن لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و نرخی ئێستاشی لە بازاڕی گواستنەوەدا 17 ملیۆن یۆرۆیە، تا ئێستاش هەشت نازناوی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە بەدەستهێناوە.
خ . ک