ریاڵ مەدرید جۆری پێکانەکەی کیلیان مباپێی راگەیاند

PM:11:56:02/03/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید جۆری پێکانەکەی کیلیان مباپێی راگەیاند و ماوەی دوورکەوتنەوەشی دیارینەکرد.

​یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا وردەکاری نوێی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی ئەستێرەی فەڕەنسی، کیلیان مباپێ بڵاوکردەوە. 
دوای ئەوەی هاندەرانی یانە شاهانەکە چاوەڕێی هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوون، یانەکە پشتڕاستی کردەوە کە مباپێ تووشی پێکان هاتووە لە ئەژنۆیدا.
​بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پشکنینەکان لەلایەن تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی فەڕەنسی و لەژێر چاودێری وردی تیمی پزیشکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدراون.
 ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە کە یاریزانەکە تووشی تێکچوون و پچڕانی بەستەر بووە لە ئەژنۆی چەپیدا، ئەم جۆرە پێکانە پێویستی بە وریایی زۆر هەیە بۆ ئەوەی کاریگەری درێژخایەنی لەسەر ئاستی یاریزانەکە نەبێت.
​پزیشکەکان بڕیاریان داوە پەنا بۆ چارەسەری پارێزگاری بەرن، ئەمەش بەو واتایەی کە مباپێ لە ئێستادا پێویستی بە نەشتەرگەری نابێت و تەنها لە ڕێگەی پشوو، دەرمان و ڕاهێنانی تایبەتی چارەسەری سروشتییەوە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان. 
یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە گەڕانەوەی مباپێ بەندە بەوەی تا چەند جەستەی وەڵامی چارەسەرەکان دەداتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا چاودێری وردی پەرەسەندنی دۆخەکەی بکرێت پێش ئەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکرێت تاوەکو دەست بە مەشقە بەکۆمەڵەکان بکاتەوە.
.