هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە مێسی توڕە کردووە

PM:02:44:26/02/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە مێسی توڕە کردووە و ئامادەنییە لایەنگیری هیچ لایەکیان بکات.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە لە قۆناغە چارەنووسسازەکەیدا کە بڕیارە لە 15ی ئازاردا ئەنجام بدرێت، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی بلاوگرانا و یاریزانی ئێستای ئینتەر میامی تادێت خۆی لە دڵی ململانێکاندا دەبینێتەوە.

خوان لاپۆرتا وەک پێشەنگی کێبڕکێ لەگەڵ بەهێزترین ڕکابەرەکەی کە ڤیکتۆر فۆنتە دیارە، لە کاتێکدا کاندیدەکان لەم دواییانەدا لە ڕێگەی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنەوە کە ئامانجیان ڕاکێشانی دەنگدەران بوو، ئامادەیییەکی بەرچاویان لە میدیاکاندا هەبووە، لەوانە هێنانەوەی مێسی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، یان وەک یاریزان یان لە پۆستێکی کارگێڕیدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فوت مێرکاتۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی دەستیکردووە بە هەستکردن بە بێزاری ڕاستەقینە بەهۆی خستنەڕووی ناو و وێنەی خۆی لەم هەڵمەتانەدا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مێسی چەندین هەوڵی کاندیدەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیدا بە ڕەتکردنەوەی تەواودا کۆبووەتەوە، چونکە پێی خۆش نییە ناوەکەی بە ئاشکرا لەم ناکۆکییەدا باس بکرێت.

ئەوانەی نزیک لە کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕوونیانکردەوە کە بەنیازی پشتیوانی هیچ لایەنێک نییە یان بەشداری لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکاندا بکات، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەو دەستپێشخەرییانەی لە شەقامەکانی بەرشەلۆنەدا بینراون، وەک ئەو لافیتەی کە داوای گەڕانەوەی دەکەن، بەبێ ئاگاداری ئەو ئەنجام دراون.