جامی شای ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە سەرەڕای بردنەوە لە ئەتلەتیکۆ ماڵئاوایی کرد

AM:03:17:04/03/2026

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە سەرەڕای بردنەوەی لە ئەتلەتیکۆ ماڵئاوایی کرد و تیپەکەی سیمیۆنی گەیشتە یاری کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بەو پێیەی لە یاری پێشوودا بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستیان هێنابوو هەر لەسەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و لە خولەکی 29 مارک بێرناڵ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەو لە ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بوون و لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراویش رافینیا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی فلیک باڵادەست خۆیان نیشاندا، بەڵام لە تایمە توانیان یەک گۆڵی تر تۆماربکەن لە خولەکی 72 لەڕێگای بێرناڵەوە و سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی هەردوو یارییەکە.

سەرەنجامیش ئەم یارییە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی بەرشەلۆنە کۆتایی پێهات، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ شکستیان هێنا و ماڵئاواییان کرد، ئەتلەتیکۆش گەیشتە یاری کۆتایی و تێیدا چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ریاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیک بلباو دەکات کە ئەمشەو کاتژمێر 11 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.