مەرجەکانی کلۆپ بۆ ریاڵ مەدرید چین؟

PM:03:15:10/02/2026

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ چەند مەرجێکی هەیە تا راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید وەربگرێت و زیدان و ئەنچیلۆتیش لە لیستی بژاردەکاندان.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بە مەبەستی دیاریکردنی راهێنەرێکی گەورە بۆ وەرزی داهاتووی یانەکەیان.

تۆڕی ئی ئێس پی ئێن ئاشكرایکرد، لە ئێستادا یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی لیڤەرپوڵ بژاردەی یەکەمی بەردەم کارگێڕی یانەی شاهانەیە تا وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، کلۆپ گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردووە و چەند مەرجێکی هەبووە کە گرنگترینیان فرۆشتنی جوود بێلینگهام و کاماڤینگان لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئیندریک و گواستنەوەی دوو بەرگریکار و دوو یاریزان بۆ هێڵی ناوەڕاست.

دوپاتیکردووەتەوە کە راهێنەرە ئەڵمانیەکە داوای ئەوەشی کردووە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت لە یانەکەدا بەو شێوەیە راهێنەرایەتی قبوڵ دەکات و بەڵێنیشداوە کاری گەورە بۆ ریاڵ مەدرید ئەنجامبدات.

ئەو تۆڕە باسی لەوە کردووە، ئەگەر ریاڵ مەدرید لەگەڵ کلۆپ نەگەیشتە رێککەوتن ئەوا جارێکیتر هەوڵی ئەوە دەدات یەکێک لە زەینەدین زیدان یان کارلۆ ئەنچیلۆتی بکاتەوە بە راهێنەر.

خ . ک