داوای رۆیشتنی پێرێز دەکرێت

AM:09:59:03/03/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شکستەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی هاندەرانی ئەو یانەیەی نهیگران کرد و داوای رۆیشتنی پێرێز دەکەن.

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی خیتافی کرد و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند.

یانەی شاهانە لەو یارییەدا بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت بە پێچەوانەی چەند یاریی رابردوو، جگە لەوەش بە یەکێک لە خراپترین یارییەکانی ئەم وەرزەی ئەو یانەیە دیاریکراوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە دوای تەواو بوونی یارییەکە ژمارەیەک زۆری هاندەران لە یاریگادا یەک دروشمیان وتوە ئەویش داوایان کردووە کە فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆکایەتی یانەکە جێبهێڵێت.

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کەشێکی ئاڵۆز و نیگەرانی هەبوو لەناو هاندەراندا، تەنانەت دروشمیان دژی ئەربێلوای راهێنەر و چەندین یاریزانیش وتوە.

جگە لەوەش هاندەرانی ریاڵ مەدرید پێیانوایە ئاست خراپی یانەکەیان تەنها پەیوەندی بە راهێنەر و یاریزانەکانەوە نییە بەڵکو کارگێڕی یانەکەش لێی بەرپرسیارە لە سەروو هەموویانەوە پێرێزی سەرۆک.

خ . ک