PM:04:29:27/02/2026
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ رۆما رووبەڕووی بۆڵۆنیا دەبێتەوە و ئەستۆن ڤێلا بەرامبەر لیل یارییدەکات.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگی راکێشا و یانەی رۆمای ئیتاڵی رووبەرووی یانەی بۆڵۆنیای هاونیشتمانی دەبێتەوە کە چاوەڕێی یارییەکی بەهێز دەکرێت.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی لیلی فەرەنسی دەبێتەوە، نۆتینگهامی ئینگلیزیش بەرامبەر یانەی میتیلاندی نەریوجی یارییدەکات.
لە هەمان قۆناغ، یانەی ریاڵ بێتیسی ئیسپانی بەرامبەر یانەی باناسیناکۆسی یۆنانی یارییدەکات، لیۆن رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە، پۆرتۆ و فرایبۆرگ و براگا بەرامبەر شتوتگارت و جینک و فرینکفارۆزی یارییدەکەن.
بڕیارە یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ لە 12ی مانگی سێی داهاتوو ئەنجامبدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 19ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن.
خ . ک