PM:03:34:01/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راهێنەری ئەلمیریا
دوپاتیکردەوە دڵخۆش دەبن ئەگەر رۆناڵدۆ وەک یاریزانیش پەیوەندی بە یانەکەیانەوە
بکات.
لە چەند رۆژی
رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی رایگەیاند کە بووەتە خاوەنی
رێژەی لەسەدا 25ی پشکەکانی یانەی ئەلمیریای ئیسپانی و ئەو یانەیش دواتر بڵاویانکردەوە.
رۆبی راهێنەری
یانەی ئەلمیریا لە کۆنفرانسێکدا دوپاتیکردەوە لە ناو یانەیەکەیان دڵخۆشیەکی زۆر
هەیە بەوەی یەکێک لە ئەستێرە مێژووییەکانی تۆپی پێ بووەتە بەشێک لە پشکەکانی
یانەکەیان.
لەسەر ئەگەری
پەیوەندی کردنی رۆناڵدۆ بە یانەکەیانەوە وەک یاریزان، ئەو راهێنەرە ئاشکرایکرد،
هەموو راهێنەرێک پێشوزی لەو بابەتە دەکات و باوەش بۆ ئەو ئەستێرەیە دەکاتەوە.
رونیشیکردەوە، ئەو
بابەتە پەیوەستە بە خودی کریستیانۆوە، هەبوونی کەسێکی وەک ئەو کە زانیاری زۆری
لەسەر تۆپی پێ هەیە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ یانەکەیان جگە لەوەش بۆ
تەواوی شاری ئەلمیریا.
لە ئێستادا یانەی
ئەلمیریا لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یارییدەکات و لە کێبڕکێی بەردەوامدایە تا
بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو گەڕانەوە بۆ خولی پلە یەکی ئیسپانیا مسۆگەر بکات.
خ . ک