فلیک: دەکرا گۆڵی زیاتر بکەین

AM:08:56:04/03/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک دوپاتیکردەوە ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و دڵگرانی بەهۆی پێکانەکانیش دەربڕی.

هانسی فلیک، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، دوای بردنەوە بێسوودەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و ماڵئاواییکردنیان لە جامی شای ئیسپانیا، هەستی خۆی لە نێوان شانازی و بێهیواییدا دەربڕی.

فلیک ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە تیپەکەی هەموو هەوڵێکی خۆی دا و یارییەکی گەورەی ئەنجامدا، بەڵام بێهیوایە لەوەی نەیانتوانی گۆڵی چوارەم تۆمار بکەن و بگەنە یاری کۆتایی، لە کاتێکدا توانای ئەو کارەیان هەبوو.

ڕاهێنەرەکە ستایشی ئاستی یاریزانە لاوەکانی وەک کوبارسی و بێرناڵی کرد کە بە دڵ بۆ یانەکە جەنگاون، هەروەها سەبارەت بە دۆخی پێکانەکان، نیگەرانی و تووڕەیی خۆی نەشاردەوە و ڕایگەیاند کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا سێ یاریزانی گرنگیان کە دی یۆنگ، کۆندی و بالدین تووشی پێکان بوون؛ ئەمەش وای کردووە داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ تیمی پزیشکی بکات بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان.

لە لایەکی ترەوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە سەرکێشییەکەی لەگەڵ پێدری سەرکەوتوو بوو، یاریزانەکەش دوای کەوتنی داوای کردووە لە یاریگە بمێنێتەوە و هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە.

لە کۆتاییدا فلیک جەختی کردەوە کە ئێستا سەرنجیان لەسەر خول و چامپیۆنز لیگە و پێویستە بە خێرایی بۆ یارییەکەی بلباو خۆیان ئامادە بکەن.