پاریس گواستنەوەی ئۆسیمینی کردووەتە ئامانج

PM:05:16:04/03/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس گواستنەوەی ئۆسیمینی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ لەپێناویدا خەرجبکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن یەکێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ بگوازێتەوە.

پێگەی فیچاجێس رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئامانجی یەکەمی بەرپرسانی پاریس سان جێرمان ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و هێرشبەری یانەی گەڵەتەسەرای تورکی.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانە فەرەنسیەکە ئۆفەرێکی گەورەیان ئامادەکردووە کە بڕەکەی 120 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشكەشی گەڵەتەسەرای بکەن بەرامبەر فرۆشتنی هێرشبەرە نەیجیریەکە پێیان.

نوسیویەتی، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس پێیوایە ئۆسیمین بەهۆی جەستە بەهێزەکەیەوە سودێکی زۆر بە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان دەگەیەنێت، ئەو یاریزانەش ئەگەری زۆرە رازیبێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، یانەی گەڵەتەسەرای تەنها لە یەک کاتدا ئامادەدەبن دەستبەرداری ئۆسیمین ببن ئەویش ئەگەر 150 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکرێت کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

خ . ک