PM:04:19:04/03/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە ماستانتونۆ بە خواستن بداتە یانەیەکیتر تا ئاستی زیاتر بەرزبێتەوە.
فرانکۆ ماستانتونۆی هێرشبەری لاوی ئەرجەنتینی لە هاوینی ساڵی رابردوو پەیوەندی کرد بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە و لە سەرەتای وەرزیشەوە لەلایەن چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری پێشووی ئەو یانەیە وەک یاریزانێکی گرنگ و سەرەکی پشتی پێبەسترا.
بەڵام لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاستی ئەوە یاریزانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کەکەمترین خولەک بەشداری پێبکرێت لە یارییەکاندا.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بیریان لەوە کردووەتەوە لە وەرزی داهاتوودا ماستانوتۆ بە خواستن بدەن بە یانەیەکیتر تا ئاستی بەرزبێتەوە.
سپۆرت نوسیویەتی، ئامانجی یانەی شاهانە ئەوەیە ماستانتونۆ بە یانەیەک بدەن کە بەشدار بێت لە خولە ئەوروپییەکان تا هاوشێوەی ئیندریک یاریزانەکە ئاستی بدرەوشێتەوە و دواتر بیگەڕێننەوە یانەکەیان.
دەشڵێت، لە دوایین یاریی ریاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی ماستانتونۆ لە تایمی دووەمدا بەشداری پێکرا بەڵام ئاستی باش نەبوو، جگە لەوەش کارتی سووری پێدرا کە ئەوەش بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەی نیگەران کرد.
خ . ک