PM:01:51:04/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانی مباپێ لە بڵاوکراوەکانی ریاڵ مەدرید قورسترە
و یاریزانەکەش سەرنجی لەسەر مۆندیالی داهاتووە.
لە ئێستادا گەورەترین نیگەرانی لەنێو ماڵی ریاڵ
مەدرید تەنها ئەنجامەکان نین، بەڵکو تەمومژێکی زۆر دەوری پێکانەکەی کیلیان مباپێی
گرتووە، هەرچەندە راپۆرتە پزیشکییەکانی یانەکە باس لە تەنها پێچخواردنی ئەژنۆی
چەپی دەکەن، بەڵام رۆژنامەنووسان ئاماژە بەوە دەدەن کە دۆخەکە مەترسیدارترە لەوەی رادەگەیەنرێت
و بەستەری پشتەوەی ئەژنۆی یاریزانەکە لە دۆخێکی خراپدایە.
لەم کاتەدا، ململانێیەکی سارد لە نێوان کارگێڕی ریاڵ
مەدرید و کەسە نزیکەکانی ئەستێرەکەدا هەیە؛ یانەکە دەیەوێت یاریزانەکە بۆ یاری
گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی ئامادە بێت، بەڵام
دەوروبەری کیلیان ئەمە بە سەرکێشییەکی گەورە دەبینن.
هۆکاری سەرەکی ئەم دوودڵییەش نزیکبوونەوەی جامی
جیهانییە، کە تەنها 100 رۆژی ماوە، و یاریزانە فەڕەنسییەکە نایەوێت بە هیچ شێوەیەک
بەشداریکردنی لەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەدا بخاتە مەترسییەوە.
وە بڕیاری کۆتایی مباپێ بەند دەبێت بە ئەنجامی
یاری چوونی بەرامبەر سیتی لە 11ی ئازار؛ ئەگەر ریاڵ مەدرید بتوانێت ئەنجامێکی باش
بەدەستبهێنێت، ڕەنگە ئەو کاتە یاریزانەکە سەرکێشی بکات و لە یاری گەڕانەوەدا یاری
بکات، بەڵام ئەگەر هیواکان بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو لاواز بن، مباپێ پێش هەر
شتێک بیر لە چاکبوونەوەی تەواو و ئامادەکاری بۆ مۆندیال دەکاتەوە و ئامادە نییە بۆ
یارییەکی چامپیۆنزلیگ داهاتووی خۆی و هەڵبژاردەکەی بخاتە مەترسییەوە.