باستۆنی دەچێتە بەرشەلۆنە یان لیڤەرپوڵ؟

AM:11:36:03/03/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی باستۆنی بەڵام ئینتەر بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنە وازیان لە بیرۆکەی گواستنەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی باشترین بەرگریکاری ئینتەر میلان نەهێناوە.

زە سەن ئاشكرایکردووە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی کردووە، بەرگریکارە ئیتاڵیەکە گرنگیەکی زۆر بە گواستنەوەی دەدرێت لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە.

دەشڵێت، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ چەند مانگێک پێش ئێستا گفتوگۆیان لەگەڵ کەسە نزیکەکانی یاریزانەکە کردووە تا هەڵوێستیان بزانن لە ئەگەری رازیبوونی ئەو یاریزانە بە جێهێشتنی یانەکەی.

جگە لەوەش، یانەی بەرشەلۆنەش باستۆنی بە گونجاوترین دەزانن لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگریان بەهۆی ئەوەی خوێندنەوەیەکی نایابی هەیە لە دروستکردنی هێرشەکان لە هێڵی بەرگریەوە.

زە سەن دەڵێت، کێشەکە ئەوەیە کە باستۆنی دڵخۆشە لە ئینتەر میلان بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە سەرکردەکانی پرۆژەی یانەکە، بەرپرسانی ئینتەریش فرۆشتنی رەتدەکەنەوە ئەگەر 100 ملیۆن یۆرۆشیان پێشکەش بکرێت، بە نیازن گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی 2030 نوێبکەنەوە.

خ . ک