جامی دەوحە.. ئەلکاراز و رۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی 16

PM:02:16:18/02/2026

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دەوحە ئەلکاراز و رۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی 16 و پابلۆ کارینۆ ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی دەوحە بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر ئارسەر رێندەرکینچی فەرەنسی یارییکرد.

ئەلکاراز بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشوە لە یارییەکەدا بینران و دوای یەک کاتژمێر و 47 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار گێم و حەوت بە شەش گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئەندریە رۆبلێڤی روسی رووبەڕووی گاسپەر دی یۆنگی هۆڵەندی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە پابلۆ کارینۆی ئیسپانی و ئیشارقی تونسی بەرامبەر کۆینتنی فەرەنسی و تیستیپاسی یۆنانی تووشی شکستهاتن.

دوای ئەو ئەنجامانە، ئەلکاراز و رۆبلێڤ و تیستیپاس و کۆینتن گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، ئارسەر و دی یۆنگ و پابلۆ کارینۆ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک