جامی ئوسترالیا.. جۆکۆڤیچ لە سینەری بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:06:01:30/01/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئوسترالیا جۆکۆڤیچ بردنەوەی بەسەر سینەر بەدەستهێنا و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەلکاراز گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئوسترالیا بۆ تێنسی سەرزەوی کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر یانیک سینەری ئیتاڵی کۆتایی هات.

لە چوار کۆمەڵەی یەکەمدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و هەر یەکەیان سەرکەوتوو بوون لە بردنەوەی دوو کۆمەڵە.

دواتر لە کۆمەڵەی پێنجەم و یەکلاکەرەوەدا، جۆکۆڤیچ توانی بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و سەرەنجام یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە بردەوە.

بەو ئەنجامە، جۆکۆڤیچ سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا رووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی دەبێتەوە، یانیک سینەریش ماڵئاواییکرد.

خ . ک