AM:11:28:25/01/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆکۆڤیج توانی ببێتە یەکەم یاریزانی تێنسی سەرزەی رێژەی بردنەوەکانی لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام بگەیەنێتە 400 یاریی.
نۆڤاک جۆکۆڤیجی سربی پاش بردنەوەی لە ڤان دی زاندسخۆبی هۆڵەندی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر توانی ژمارەیەکی پێوانەی تۆماربکات.
پێگەی تی ئێن تی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە یاریزانەکە بەو بردنەوەیەی بووە یەکەمین یاریزانی تێنسی سەرزەوی بگاتە سەرکەوتنی ژمارە 400 لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی گراند سلام.
لەلایەکیترەوە جۆکۆڤیچ تاکە یاریزانە 24 نازناوی گراند سلامی بردووەتەوە بەجۆرێک 10 جار بووەتە پاڵەوانی ئوسترالیا و حەوت وێمبڵدۆنی بردووەتەوە و چوار جار بووەتە پاڵەوانی ئەمریکا و سێ جار رۆلان گارۆسیشی بەدەست هێناوە.
لەهەمان نۆڤاک جۆکۆڤیج لە قۆناغی چوارەمی جامی ئوسترالیای کراوە ڕووبەڕووی مینشێکی چیکی دەبێتەوە و نزیکە لەوەی ژمارەی نازناوەکانی زیاتر بکات.