PM:11:00:22/01/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ ئەستۆن ڤێلا شکستی بە فەنەرباخچە هێنا و لیۆن بردیەوە و ریاڵ بێتسیش دۆڕا.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی یۆرۆپا لیگ، فەنەرباخچە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ئۆنای ئیمری هێرشەکانیان مەترسیدارتربوون و توانیشان لە خولەکی 25 گۆڵی یەکەم لە رێگای سانچۆوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی خاوەن یاریگا بەڵام کوڕانی ڤێلا توانیان پارێزگاری لە گۆڵەکە بکەن و سەرەنجامیش یارییەکە ببەنەوە.
بەم ئەنجامەش خاڵەکانیان بوو بە 18 خاڵ و پلەی دووەمی یۆرۆپا لیگیان گرتووە، یانە تورکییەکەش 11 خاڵی هەیە لە پلەی 16یەم.
لە یارییەکانی تریشدا، لیۆن بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە یۆنگ بۆیز هێنا، ریاڵ بێتیش بە پاوۆک دۆڕا و پۆرتۆ و ڤیکتۆریا پڵزنیش یەکسانبوون.