ڤینیسیۆس بەباشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکرا

PM:09:50:22/01/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس بەباشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکرا و پێکهاتەی باشترینەکانیش دیاریکرا.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا پێکهاتەی نموونەیی هەفتەی حەوتەمی چامپیۆنز لیگی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی ریاڵ مەدرید، وەک باشترین یاریزانی دەستنیشان کرا.

پێکهاتە دەستنیشانکراوەکە ناوی چەندین ئەستێرەی درەوشاوەی تێدایە، لەوانە فێرجیل ڤان دایک لە لیڤەرپوول و فێرمین لۆپێز لە بەرشەلۆنە.

پێکهاتەی باشترینەکانی هەفتەی حەوتەم بەم شێوەیەیە: لە گۆڵپارێزیدا کۆستاس تزۆلاکیس لە ئۆڵۆمپیاکۆس دانراوە؛ لە هێڵی بەرگریدا پێدرۆ پۆرۆ لە تۆتنهام، جۆستین جۆندێرسین لە بۆدۆ گلیمێت،فێرجیل ڤان دایک لە لیڤەرپوول و ئێلفین جافارجۆلیف لە کاراباغ دەبینرێن.

هێڵی ناوەندیش پێکهاتووە لە، کیفرن تۆررام لە یۆڤێنتوس، جولیانۆ سیمیۆنی یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و فێرمین لۆپێز لە بەرشەلۆنە هاوشانی رۆبێرت ناڤارۆ لە ئاتلێتیک بلباو و ڤینی جونیۆر لە ریاڵ مەدرید.

هێڵی هێرشبەریش تەنها یەک یاریزان دانراوە ئەویش، لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی سپۆرتینگە.