AM:10:05:21/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربێلوا دوپاتیکردەوە یاریزانەکان زۆر هاوکاریان کردووە و ریاڵ
مەدریدیش هەمیشە پاڵێوراوی بردنەوەی چامپیۆنز لیگە.
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری ریاڵ مەدرید، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی یانەی
شاهانە بەرامبەر مۆناکۆ لە چامپیۆنز لیگ، خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی
دەربڕی و رایگەیاند کە یاریزانەکان چێژیان لە یارییەکە بینیوە و ئەمەش ئەو
وێنەیەیە کە ئەو هەمیشە دەیەوێت بیبینێت.
ئەربێلوا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی
چڕی خشتەی یارییەکانەوە، کاتی پێویستی بۆ مەشقکردن نەبووە و زیاتر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا
دەرکەوتووە، بەڵام یاریزانەکان هاوکارییەکی زۆری دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
سەبارەت بە باوەشپیاکردنی
ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوای تۆمارکردنی گۆڵ، راهێنەرەکە وتی: ڤینی بەو کارەی باوەشی بە
هەموو هاندەرانی ریاڵدا کرد، چونکە ئەو یاریزانە کاتێک هەست بە خۆشەویستی و
پشتگیری بێرنابیۆ بکات دەبێتە یاریزانێکی تێکشکێنەر و بێ وێنە.
هەروەها دەربارەی شێوازی
ئاهەنگگێڕانی بێلینگهام و یاریزانانی تر باسی لەوەکرد، ئەوان جادوویەکی تایبەت
دەبەخشنە یارییەکە و گرنگ نییە چۆن ئاهەنگ دەگێڕن، مادام گۆڵ تۆمار دەکەن با بەو
شێوەیە بێت کە خۆیان حەزی پێ دەکەن.
هەروەها ئەربێلوا جەختی لەوە کردەوە، ریاڵ مەدرید هەمیشە و لە هەموو
بارودۆخێکدا پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ.