خیسۆس بە لێدوانەکانی هەرا دەنێتەوە

AM:12:23:17/01/2026

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس جەختیکردەوە کە ناوبژیوانەکان یارمەتی هیلال دەدەن و نەسڕ دەسەڵاتی سیاسی ئەوانی نییە.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ، پێش یارییەکەیان بەرامبەر شەباب رایگەیاند، دەجەنگن لەپێناو ئەوەی چانسی بردنەوەی خولەکەیان هەبێت، خۆشیان بۆ ئەوە ئامادەکردووە.

خیسۆس پرسیارییکرد و وتی: بۆچی یاریزانەکانی نەسڕ لە کاتی هەڵەکاندا وەک یاریزانی هیلال فشار ناخەنە سەر ناوبژیوان، چونکە ئەو دەسەڵاتە سیاسییەی هیلال هەیەتی نەسڕ نییەتی.

باسی لەوەشکرد، تیمگەلێک هەن کە خاوەنی هێزی میدیایین چ لە ناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا، ئەلنەسریش خاوەنی هێزی میدیایی نییە، یاریی رابردووش هیلال بە یارمەتی ناوبژیوان بردنەوەی بەدەستهێنا.

جەختیشیکردەوە، داوای گواستنەوەی یاریزانیان کردووە، بەڵام نەسڕ پارەی گرێبەستی دیکەی نییە.