PM:02:33:16/01/2026
2820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ هەست دەکات ئەو سەرچاوەی ئەنجامە
خراپەکانی نەسڕە و دەیەوێت مانگێک پشوو بدات و لە یاریکردن دوورکەوێتەوە.
سعوود سەرامی رۆژنامەنووسی سعودی، لە لێدوانێکی
تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بارودۆخێکی دەروونی
سەختدایە، چونکە ئەو هەستەی لادروست بووە کە ئەو هۆکاری سەرەکی تێکچوونی
ئەنجامەکانی نەسڕە لەم دواییانەدا و بوونی ئەو بووەتە بارگرانی بەسەر یانەکەوە لەبری
ئەوەی هاوکار بێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان.
ئەم راگەیاندکارە
کە لە یانەی نەسڕەوە نزیکە، ئاشکرای کرد کە ئەم هەستکردنە بە تاوان وای لە هێرشبەرەکە
کردووە بە جدی بیر لە بڕیارێکی شۆککەر و کتوپڕ بکاتەوە، ئەویش وەرگرتنی مۆڵەتێکە
بۆ ماوەی مانگێکی تەواو و دوورکەوتنەوەیەتی لە کەشی یانەکە بۆ ئەوەی دووبارە خۆی رێکبخاتەوە.
سەرامی ئاماژەی بەوەش کردووە، بێزارییەکەی رۆناڵدۆ
تەنها پەیوەندی بە خۆیەوە نییە، بەڵکو توڕەییەکی زۆری بەرامبەر کارگێڕی یانەی نەسڕ
هەیە، چونکە پێی وایە وەک پێویست هەنگاویان نەناوە بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکە
بە یاریزانی بیانی نوێ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا.
بەپێی
سەرچاوەکە، ئەم بڕیارەی کریستیانۆ بەواتای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و رۆیشتنی
یەکجاری نایەت، بەڵکو تەنها بیرکردنەوەیە لە مۆڵەتێکی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگ
تاوەکو لەو فشارانە دووربکەوێتەوە.