PM:01:16:16/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی
فەرەنسا پاریس سان جێرمان میوانداری لیل دەکات و لە خولی ئیتاڵیاش ئەتڵانتا
یارییدەکات.
یارییەکانی خولە
ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و ئەمشەو لە دەستپێکی هەفتەی 18ی خولی
فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیل دەکات.
پاریس کە لە
ئێستادا بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی فەرەنسایدایە، دەیەوێت
بە بردنەوەی ئەو یارییە بە شێوەیەکی کاتی بچێتە پێشەنگی ریزبەندی.
لە هەمان هەفتە و
لە یارییەکی تردا، یانەی مۆناکۆ کە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە لە یاریگای خۆیدا
میوانداری لۆریان دەکات و لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییە دەچێتە پلەی حەوتەم.
هەر ئەمشەو بەڵام
لە خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵانتا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی پیسا دەبێتەوە،
لە خولی ئیسپانیاش ئیسپانیۆل و جیرۆنا بەرامبەر یەکتر یارییدەکەن.
خ . ک