AM:10:37:16/01/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوول چاوی لەسەر دیوماندییە بۆ ئەوەی بیکات
بە جێگرەوەی سەڵاح لە ئەگەری رۆیشتنی.
کارگێڕی لیڤەرپوول لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا
هەوڵەکانی دەستپێکردووە بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری بە یاریزانێکی دیار،
بەتایبەتی لەگەڵ هەبوونی گومان لەسەر داهاتووی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی تیپەکە و
ئەگەری رۆیشتنی.
لەم
دواییانەدا باس لەوە دەکرێت کە کارگێڕی رێدز بە جدی بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی
باڵی هێرشبەری نوێ دەکاتەوە کە بتوانێت ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە ئەگەر هەیە بەهۆی
رۆیشتنی ئەستێرە میسرییەکەوە درووست ببێت، بۆ ئەم مەبەستەش ناوی یان دیوماندی،
ئەستێرەی یانەی لایپزیگ، بۆ گواستنەوە بۆ ئانفێڵد دەرکەوتووە.
یاریزانە
لاوەکە لەم وەرزە چ لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەی و چ لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە
کێبڕکێکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مەغریب ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە.
سەبارەت
بەو بابەتە فابریزیۆ رۆمانۆ، رایگەیاند کە گواستنەوەی ئەم یاریزانە لاوە بۆ
لیڤەرپوول لە ماوەی مێرکاتۆی زستانی ئێستادا کارێکی نزیک لە مەحاڵە و پێی وایە
سیناریۆی هەرە نزیک لە راستی ئەوەیە کە هاوینی داهاتوو لایپزیگ بەجێبهێڵێت.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کرد، دیوماندی وەک
ئامانجێکی داهاتووی ئەگەری بۆ لیڤەرپوول دەمێنێتەوە، بەڵام گرێبەستەکەی بۆ کۆتایی
وەرز دوادەکەوێت.