مان یونایتد وەڵامی گرێبەستێکی فەرمی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

AM:09:55:16/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە مان یو کردووە بۆ کڕینی راشفۆرد بەڵام یانەکە رەتیکردووەتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مان یونایتد کردووە بۆ کڕینی مارکوس راشفۆرد بە گرێبەستێکی هەمیشەیی، کە کۆی گشتی ئۆفەرەکە 22 ملیۆن یۆرۆیە و پێکهاتووە لە 18 ملیۆن یۆرۆ وەک بڕی جێگیر کە لە ماوەی سێ ساڵدا دەدرێت، لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت کە بەستراوەتەوە بە ژمارەی بەشدارییکردن و ئاستی تەکنیکی یاریزانەکە.

بەپێی میدیا بەریتانییەکان، مانچستەر یونایتد کە بەم ئۆفەرە سەرسام بووە، وادیارە بەم بڕە پارەیە رازی نییە و پێداگری دەکات لەسەر کاراکردنی مەرجی کڕینەوە کە بڕەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەش بەپێی ئەو رێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی بە قەرزدانی راشفۆرد لە نێوان هەردوو یانەکەدا کرابوو.

بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا نییە چونکە یونایتد دەستبەرداری نرخاندنی دارایی خۆی بۆ یاریزانەکە نابێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا دانوستانەکان لە نێوان بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد بەردەوام بن و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا درێژەی هەبێت.