لە جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە بردنەوە لە رایسینگ گەیشتە چارەکی کۆتایی

AM:01:46:16/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە رایسینگی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، بەرشەلۆنە و رایسینگ سانتاندێر رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یاریگای کرد و چەندین هێرشی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی رکابەرەکەی بەڵام بەهێزی هێلی بەرگری و گۆڵپارێز، وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی  66 فیران تۆرێس گۆڵی یەکەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد، لە بەرامبەردا رایسینگ دوو گۆڵی تۆمارکرد بەڵام هەردوو گۆڵەکە رەتکرانەوە.

لە ئاکامی ماندووبوونی یاریزانەکانی رایسینگ بەرشەلۆنە فرسەتی هێنا و لە خولەکی زیادکراو لامین یامال گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی تیپەکەی فلێک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.