دوو گرێبەستی ریاڵ مەدرید شکستی هێناوە

PM:07:37:15/01/2026

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تاوەکوو ئێستا گرێبەستی ماستانتۆنۆ و گولەر شکست خواردوو بووە بۆ ریاڵ مەدرید.

یانەی ریاڵ مەدرید بە گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتۆنۆ و ئاردا گولەر پلانیان دانا هێڵی ناوەراست و هێڵی هێرشبردنیان بۆماوەیەکی زۆر تۆکمەتر بکەن.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە بۆ مێرێنگی شکست خواردوو بووە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گولەر لە چەند یارییەکدا باشبووە بەڵام لە ئاست ئەو چاوەڕوانییانەدا نەبووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لێیان کردووە.

لەلایەکیترەوە دۆخی فرانکۆ ماستانتۆنۆ بەتەواوی جێگای نیگەرانییە چونکە لە هیچ یارییەکدا کاریگەری دروست نەکردووە.

گولەر لە ساڵی 2023 لە فەنارباخچەوە بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە و لە 90 یاریدا تەنها 15 گۆڵ و 20 ئەسیستی هەبووە و لەهەمان کاتدا ماستانتۆنۆ بەبڕی 62 ملیۆن یۆرۆ لە ریڤەرپلەیتەوە روویکردەوە مێرێنگی و لە 18 یاریدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.