PM:07:04:15/01/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلۆپ تەنها لە پێناو سەرپەرشتیکردنی ریاڵ مەدرید یاخود هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی.
پاش ئەوەی یۆرگن کلۆپ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای رید بۆڵ ئەنجامداوە و بەرێژەیەکی زۆر لەبواری راهێنەرایەتی دوورکەوتووەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە کە کلۆپ ئارەزوی گەرانەوە دەکات بۆ پیشە سەرەکییەکەی خۆی، بەڵام تەنها لە پێناو دوو ئامانج ئەو هەنگاوە دەنێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەری پێشکەش بکەن و مەرجەکانی راهێنەرەکە جێبەجێ بکەن ئەوا یۆرگن کلۆپ ئامادەدەبێت ئەو ئەرکە وەربگرێت.
لەلایەکیترەوە کلۆپ ئامادەشە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ بەتایبەت پاش ئەنجامدانی مۆندیالی داهاتوو.
سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە کە راهێنەرە ئەڵمانییەکە تەنها بیر لەو دوو ئۆفەرە دەکاتەوە و چونکە وای دەبینی ئەزموونی راهێنەرایەتی لە ئیسپانیا چێژ بەخش دەبێت و لەهەمان کاتدا هەڵبژاردەی نیشتیمانیش هەمان هەستی دەبێت.