PM:05:23:15/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاکان گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان نوێ ناکاتەوە و
هاوینی داهاتوودا دەیەوێت ڕووبکاتە گەڵاتەسەرای.
گرێبەستی هاکان کانهانگلو لەگەڵ ئینتەر میلان لە هاوینی
ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە داهاتووی بەنادیاریی ماوەتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە هاکان
بڕیاریداوە گرنگی بە ئۆفەرەکانی ئینتەر میلان نەدات کە سەبارەت بەدرێژکردنەوەی
گرێبەستەکەی پێشکەشی دەکرێت و هاوینی داهاتوو نێرات زۆری بەجێبهێڵێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانی ناوەراستکارەکە
بەجۆرێکە ڕووبکاتە گەڵاتەسەرای تورکی و دواین ساتەکانی یارییکردنی لە وڵاتەکەی
بەسەر ببات.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی هاکان کانهانگلو بەخۆڕای
نەڕوات پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی ئینتەر میلان بڕیاربدەن لە حوزەیرانی داهاتوو
دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە 31 ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە
بەشداری 22 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و چوار ئەسیست
تۆماربکات.