PM:03:24:15/01/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز متمانەی تەواوی بە ئەربیلوا هەیە بەتایبەت پاش
ئەوەی لە ساتی کرانەدەرەوەیاندا لە جامی شا بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی
خۆی.
پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ و ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە
کارکردنیان پێکەوە کۆتایی پێبهێنن، هەربۆیە فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریدا سەرپەرشتی
تیپی یەکەم بە ئەلڤارۆ ئەربیلوای راهێنەری کاستیا بدات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز متمانەی
تەواوی بە ئەربیلیوا هەیە و تەنانەت پاش کرانەدەرەوەی تیپەکە لە قۆناغی 16ی جامی
شا هیچ لە بابەتەکە نەگۆراوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی مێرێنگی
بەتایبەت پێرێز سەرسام بوون بەوەی پاش شکستەکە ئەربیلوا بیانوی نەهێناوەتەوە و
تەواوی بەرپرسیارێتیەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی و وای دەبینن لە داهاتوویەکی نزیکدا
دەرفەتی خۆسەلماندن دێتەوە بەردەمی راهێنەرەکە.
لەلایەکیترەوە ئەلڤارۆ ئەربیلوا ژمارەیەکی پێوانەیی خراپی تۆمارکردوو و
بووە یەکەم راهێنەر لە مێژوودا لەیەکەم یاریی تیپەکەیدا لە پاڵەوانێتییەک بکرێتە
دەرەوە.