PM:06:50:14/01/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکالۆنی پاڵێوراوی یەکەمی پێرێزە بۆ راهێنەرایەتی
ریاڵ مەدرید و بەپرسانی یانەکەش بە گونجاوترین راهێنەری دەزانن.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان
سوپرایزێکی گەورەیان تەقاندەوە و ناسنامەی ئەو راهێنەرەیان ئاشکرا کرد کە
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی
یانەکەی پێ بسپێرێت.
دوای دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ بەهۆی شکستی لە
یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئێستا ئالڤارۆ ئاربێلوا بە
شێوەیەکی کاتی پۆستەکەی وەرگرتووە، بەڵام پێرێز بەدوای ناوێکی گەورەتردا دەگەڕێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی فیچاخێس، سەرەڕای
بڵاوبوونەوەی ناوەکانی وەک یۆرگن کڵۆپ و زەینەدین زیدان، بەڵام لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کاندیدی ژمارە یەکی پێرێزە.
بەرپرسانی یانەکەی مەدرید پێیان وایە سکالۆنی
باشترین جێگرەوەیە بۆ کارلۆ ئەنچێلۆتی، چونکە خاوەن کەسایەتییەکی هێمنە،
شارەزاییەکی زۆری لە تاکتیکدا هەیە و دەزانێت چۆن لەژێر فشاردا مامەڵە لەگەڵ
ئەستێرە گەورەکان و پێکانەکاندا بکات.
سکالۆنی کە ناوبانگەکەی گەیشتە لوتکە دوای ئەوەی
ئەرجەنتینی کردە پاڵەوانی مۆندیالی 2022، گرێبەستەکەی لەگەڵ تانگۆ تا کۆتایی ساڵی 2026
بەردەوام دەبێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەری هەیە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال، ئەرکی
ڕاهێنەرایەتی مێرێنگی بگرێتە ئەستۆ، کە ئەمەش هەنگاوێکی مێژوویی دەبێت لە کاروانی
وەرزشی ئەو راهێنەرەدا.